لە سبەینێ یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم، بەهۆی کەمبوونەوەی زۆری ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان و نەگەیشتنی ئاو بە پرۆژەی دابینکردنی ئاوی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بۆ کاتێکی نادیار دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ڕادەگیرێت.
ئه‌له‌ند تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ڵه‌بجه ڕاگەیاند، ئاستی ئاوی ڕوباری سیروان، بەتایبەت لەو ناوچەیەی کە ئامێرەکانی پرۆژەی دابینکردنی ئاوی خوردنەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی لێیە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو کەمیکردووە، بەوهۆیەشەوە لە سبەینێوە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ڕادەگیرێت.
وتیشی، بۆ ئەو مەبەسەتە کۆمپانیای سانگ یۆنگ، کە جێبەجێکاری پرۆژەی ستراتیژی ئاوی هەڵەبجەیە، ڕامانسپاردووه کە لە زوترین کاتدا ئامێری وەرگری هەمیشەیی ئاو لە ڕووباری سیروان جێگیر بکەن.
ئه‌له‌ند تۆفیق ئەوەشی خستوەڕوو، تا ئێستا دیار نییە دانانی ئەو ئامێرە کەی تەواو دەبێت و کۆمپانیاش تا چەند ئامادەیەداواکارییەکەمان جێبەجێبکات.
بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە بۆ دواڕۆژ باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا دابه‌شكردنی ئاو له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه راگیراوه، هاوکات به‌هۆی بوونی قوڕو لیته‌وه گرفت بۆ دانانی ئامێری وەرگری هەمیشەیی دروستدەبێت، بۆیە به‌دیاریكراوی نازانرێت دابەشنەکردنی ئاو چه‌ند رۆژ درێژە دەکێشێت.