بڕیارێک لەبارەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانەوە درا

زانكۆی سلێمانی بڕیاردەدات خوێندكارانی كچ كاتژمێر 5 و خوێندكارانی كوڕیش تا كاتژمێر 10 بچنەوە ناو بەشەناوخۆییەكانیان، وتەبێژی كاروباری خوێندكارانی ئەو زانكۆیەش زانیاری ئاشکرادەکات.

هۆگر كەمال، وتەبێژ و بەرپرسی راگەیاندنی كاروباری خوێندكاران و بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی، بە میدیاکانی راگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەبێت خوێندكارە كچەكانی بەشەناوخۆییەكان تا كاتژمێر 5ی ئێوارە بە باجی خوێندكارییان بگەڕێنەوە ناو بەشەناوخۆییەكانیان و لەدوای ئەو كاتەش رێگە بە چوونە ژوورەوەیان نادرێت.

وتیشی "بەپێی بڕیاری سەرۆكی زانكۆمان خوێندكارانی كوڕ لە بەشەناوخۆییەكان دەبێت تا كاتژمێر 10ی شەو بە باجی خوێندكارییان بگەڕێنەوە ناو بەشەناوخۆییەكانیان، لەدوای ئەو كاتەش ناكرێنە ژوورەوە".

هۆگر كەمال، ئاماژەی بەوەشدا "ئەو بڕیارەی سەرۆكی زانكۆ بۆ بەرژەوەندی خوێندكاران و پاراستنی ئاسایشی خۆیان و زانكۆشمانە، بۆ ئەوەی كەسانی غەیرە خوێندكار نەچنە بەشەناوخۆییەكان و هیچ گرفتێك دروست نەبێت".



PM:02:09:19/11/2018