به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى رایگەیاند، هێزەکانیان پلانی کوشتنی سەرمایەدارێکی خەڵکی سلێمانی له نزیك گه‌ڕه‌كى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پۆچەڵکردەوە.
له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى وور له‌سه‌ر باندێك كه پێك هاتبوون له سێ تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانى (ك,م,ر ) له‌دایكبووى ساڵى ( 1988 ) سلێمانى پیشه‌ى كاسب وه ( ه , ج , أ ) لهدایكبوى ساڵى ( 1993 ) سلێمانى پیشه‌ى كاسب وه ( ڕ , ك , ع ) لهدایكبوى ساڵى ( 2002 ) سلێمانى پیشه‌ى كاسب "ه.
دەشڵیت "ئه‌م تۆمه‌تبارانه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ڕاسپێردرابوون بۆ كوشتنى هاوڵاتى ( ت , ع , ك ) كه سه‌رمایه‌دارێكى خه‌ڵكى سلێمانیه، له سه‌ر كێشه‌یه‌كى نێوانیان، پاش ئه‌وه‌ى به‌رنامه ڕێژى ده‌كه‌ن كهلهشهوى ( 26 له‌سه‌ر 27 ى مانگى 11/2018 ) له‌نزیك گه‌ڕه‌كى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له شارى سلێمانى دووكه‌س له تۆمه‌تباره‌كان به‌سوارى ماتۆڕ ته‌قه له هاوڵاتی ( ت , ع , ك) بکن له‌كاتێكدا له‌ماڵ دێته ده‌ره‌وه و پاشان به ئۆتۆمبیلى جۆرى تۆیۆتا هه‌ڵبێن".
ئاسایش راشیگەیاندووە" هێزه‌كانى ئاسایش كه پێشتر زانیاریان هه‌بووه پلانێكى ووردیان داڕشتبوو و چاودێریان كردوون، پێش ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه توانیویانه ده‌ستگیریان بكه‌ن و شكست به پیلانه‌كه‌یان بهێنن، هاوكات ده‌ست بگرن به‌سه‌ر (یه‌ك ئۆتۆمبیلى جۆرى تۆیۆتا ده‌بڵ و یه‌ك ماتۆڕو یه‌ك ده‌مانچه‌و سێ شانه‌وه سی و حه‌وت فیشه‌كى ده‌مانچه)".
بهڕێوهبهرایهتىئاسایشی سلێمانى ئەوەشت خستوەتەڕوو" تۆمه‌تباران به فه‌رمانى دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ى ( 56 ) له‌یاساى سزادانى عێراقى زیندانى كران و به‌فه‌رمانى دادوه‌ر ڕه‌وانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى دەكرێن".