گەرمیان...ئەو پیاوەی دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر منداڵە دوو ساڵەکە سزادرا

ئاسایشی گەرمیان سزادنی ئەو پیاوەی راگەیاند، کەلە شارۆچكەی رزگاری لە سنووری گەرمیان دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ ‌و حەوت مانگ.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان رۆژی 14-1-2019 ، بەپێی ماددەی 393ـیە لە یاسای سزادانی عێراقی سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر محەممەد عەباس زەین عابیدەین بە رەگەز عەرەبدا سەپاند.

وتیشی، هۆکاری سزاکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ناوبراو دەستدرێژی سێكسی كردبووە سەر منداڵێكی کوردی تەمەن دوو ساڵ ‌و حەوت مانگ.

لەکۆتایی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەی، محەممەد رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كراوە.


PM:02:08:15/01/2019