وادەی تەرزە و بارانە بە خوڕەکە ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر ڕایگەیاند لەم مانگەدا دوو ڕۆژ باران دەبارێت و مانگی ئایندەش زۆربەی بارانەکان تێکەڵاو بە تەرزە دەبێت.

مەڵپەڕی ئەکواوێزەر کە ماڵپەڕێکی تایبەتە بە کەش و هەوا و بەردەوام و ڕۆژانە کەش و هەوای ناوچە جیاوازەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە، ئاشکرایکردووە کە ڕۆژانی ٢٨ و ٣٠ی ئەم مانگە باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئەو ماڵپەڕە ئاشکراشی کردووە لە مانگی دوودا باران بارین بەردەوام دەبێت و ڕۆژی هەشتی مانگی داهاتوو بارانێکی بەخوڕ دەبارێت کە تەرزەشی تێکەڵاو دەبێت و چەند جارێک ئەو حاڵەتە لەو مانگەدا دووبارە دەبێتەوە.



PM:03:25:21/01/2019