بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکات کە لەمشەوەو روو دەکاتە ناوچەکانی هەرێم ، کە بەفر و تەرزەی لەگەڵ دەبێت.
لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەم شەوە وە سەرەتای شەپۆلێکی باران بارین دەست پێ دەکات، باران و بەفر و تەزرە دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ھاتنی ئەم شەپۆلەدا، پێشبینی دەکرێت لە تەواوی هەرێم و باران ببارێت ئاستی باران لە سەنتەری پارێزگاکان بەرز دەبێتەوە بۆ سەرووی ٣٠ ملم . لە ناوچە شاخاویەکان بۆ سەرووی ٦٠ ملم.
کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو ناوچانەی مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زۆر ھەیە بریتیە لە ناوچە سنووریەکانی باکووررو باکووری رۆژھەلات (چۆمان و سۆران و قەلادزەو و حاجی ئۆمەران ئامێدی کانی ماسی و رانیەو زاخۆ).
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا کەشناسی هەرێم ئاشکراشیدەکات، رۆژی ھەینی لە شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتای دێت.