هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە دەریاچەی دووکان دەدرێت

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان رایگەیاند، ئاستی ئاو لە دەریاچەی دووکان بەرز بووەتەوە، ھئەگەر ھەیە لەدەست ئێمە دەرچێت.

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووەو  واژووی حەمەتاھیر جەلال عەزیز، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکانی لەسەرەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو و دادوەری گشتی لە دووکان کراوە، تیایدا ئاماژەی بەوە کراوە،"ئاستی ئاو لە دەریاچەی دووکان لە ڕووی ئاستی دەریاوە گەیشتووەتە (509.11)م، کە لەم ئاستەدا دەریاچەی دووکان شەش ملیار و 400 ملیۆن مەتر سێجا لە کۆی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە".

باس لەوەش دەکات"ئەگەرە کەشناسییەکان ئاماژە بە بوونی بارانی زۆر دەکات، بۆیە ئەگەر ھەیە لەدەست ئێمە دەرچێت و بە ویستی سروشت ئاو لە بەنداو و دامەزراوەکانی دەربچێت".



PM:01:18:26/03/2019