ئەمشەو پێشبینی باران و ته‌رزه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری هاتنی لافاوی زیاتر له‌ئارادایه .
ماڵپەڕەکانی کەشناسی ئەوەدەخەنەروو " زنجیره هه‌ورێكی درێژی باران و ته‌رزه‌ی زۆر له‌ناوچه‌كانی باشوری گه‌رمیان و باشوری خۆرئاوای خورماتوو به‌ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان له‌جوڵه‌دایه".
ئەو ماڵپەڕانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوو بگاته ئه‌و ناوچانه و بارانی به‌خوڕ و هه‌وره بروسكه ده‌ستپێكاته‌وه و ئه‌گه‌ری هاتنی لافاوی زیاتر له‌ئارادایه" .
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌م شه‌پۆلانه زیاتر له‌سه‌ر گه‌رمیان و كه‌ركوك و سلێمانی ده‌رده‌كه‌ون .