شەپۆلێكی باران بارین هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە

دەزگای كەشناسی كوردستان پێشبینی كەش و هەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و بەگوێرەی پێشبینیەكانیش باران بارین دەستپێدەكاتەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی كەشی سبەی باران بارین بەشێك لە ناوچەكانی پارێزگای كەركووك و باشووری پارێزگای هەولێر و چەمچەماڵ و بەشێك لە ناوچەكانی باشووری رۆژهەلاتی پارێزگای سلێمانی ئەگەری كەمێك بارانی دەبێت.

هەروەها لەدوانیوەرۆی رۆژی پێنجشەمەوە ٩/٥/٢٠١٩ ھەرێمی كوردستان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی دەریایی سوورەوە شەپۆلێكی باران بارین و ھەورەتریشقە ناوچەجیاجیاكان دەگرێتەوە كاریگەری تا ئێوارەی رۆژی ھەینی ١٠/٥/٢٠١٩ دەبێت.



PM:02:10:08/05/2019