به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه دایكان و باوكان ئاگادارده‌كاته‌وه.
عیسمه‌ت محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست سپی كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه له كۆگایه‌كی ناوچه‌ی فهرهجئاوای شاری سلێمانی لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (700) كێس شه‌ربه‌تدا گرتووه".
ئاماژەی بەوەشکرد، شه‌ربه‌ته‌كه له جۆری (فستقه)ه و به‌تامه‌كانی (پرته‌قاڵ، قۆخ و هه‌نار)م له به‌غداوه هاورده كراوه و (16) هه‌زار و (8) سه‌د دانه‌یه.
وتیشی: "له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین".
ئاشکراشیکرد، ئه‌مجۆره شه‌ربه‌ته له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا زیاتر به منداڵ ده‌فرۆشرێت، بۆیه پێویسته دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری ئه‌وخواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانیان ده‌یخۆن، رێگریان لێ بكه‌ن له خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكان روونیشیكرده‌وه كه "ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ی به نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه داوه‌ته‌وه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".