سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ئەمڕۆ دووەم بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ڤیگن لە کوردستان بەڕێووە دەچێت
لە دوای دامەزراندنی ڕێکخراوی ڤیگنەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٨دا، وەک یەکەم چالاکیی فیزیکیان، ڕێکخراوەکە هەستان بە ئەنجامدانی بۆنەیەک لە ڕۆژی جیهانیی ڤیگندا و چەند بروشوور و سووکەکتێبێکیان بەسەر خەڵکیدا دابەش کرد و زانیارییان دەربارەی ڤیگنیزم پێدان، کە پێکهاتووە لە خۆگرتنەوە لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان لە پێناو پاراستنی مافی ئاژەڵان، ژینگە و تەندروستی خۆشیان.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەم ساڵیش ڕێکخراوەکە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی هەمان بۆنە لە هەمان شوێنی ساڵی پاڕ، لە پارکی ئازادی لەسەر سەکۆی "سپی" یان سەکۆی ئازادی، کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ تاوەکوو ٥:٣٠ی سەرلەئێوارە، بەڵام ئەمساڵ جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ پار هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ڕێکخراوەکە، بە هاوبەشی لەگەڵ براندی "بۆتۆ"، خۆراکی جۆراوجۆری ڤیگن و ڕووەکییان دروست کردووە و دەیانەوێت خەڵکیی ئاشنای خۆراکە ڕووەکی و ڤیگنەکان بکەن.
ژیار علی، بەڕێوەبەری جێبەرجێکاری ڕێکخراو لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" ئێمە دەمانەوێت خەڵکی بزانن کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا هەر میوە و سەوزەی خاو ناخۆین، وەک ئەوەی زۆرینەی کەس بیر دەکەنەوە. ئێمە هەمان خواردنی ئەوان دەخۆین بەڵام بەبێ بەرهەمی ئاژەڵی. بۆ نموونە، لەجێی شیری مانگا شیری بادەم و سۆیا و گوێزی هیندی دەخۆین، لەجێی گۆشت تۆفوو و سۆیا دەخۆین، و لەجێی هەنگوین نێکتار (شیلەی گوڵ دەخۆین)، لە هەموو ئەو خواردنانەشی دەیانخۆین ئەم کەرەستانە بەکار دێنین. وا باشترە خەڵک بۆ خۆی سەردانمان بکەن و بیبینن".
ڕۆژی جیهانیی ڤیگن ئەمڕۆ هەینی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەڕێوە دەچێت، لە پاڕکی ئازادی لەسەر سەکۆی سپی. ڕێکخراوی ڤیگنەکانی کوردستان ئامانجیان وەستاندنی توندوتیژییە دژی هەموو ئاژەڵەکان نەک تەنیا سەگ و پشیلە، ئەویش بە بایکۆتکردنی هەموو ئەو بەرهەمانەی کە ئاژەڵین یان بەرهەمی ئاژەڵییان تێدا بەکارهاتووە، یانیش لەسەر ئاژەڵ تاقی کراونەتەوە.
بۆنە
ڕۆژی جیهانی ڤیگن
AM:10:52:01/11/2019
لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەردەوامی دژە گەندەڵیدا.. چەند بەرپرسێکی دیوانییە دەستگیر کران
نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕ بەرامبەر بە دۆلار بەرز دەبێتەوە
سامانە سروشتیەکان: بەنزیخانەکان تا ئێستا بەنزینی موحەسەنیان بە دوو هێندە قازانج فرۆشتووە
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لە ٪٨٥ قیرتاوکردنی رێگای نێوان سەنگاو بۆ دەربەندیخان تەواو بووە
کێشەی کەم ئاوی سلێمانی چارەسەر دەکرێت
"ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەکی تاپڕ دەکوژرێت"
ئەستێرەکان
ئەکبەر عەبدی، ئەکتەری دیاری سینەمای ئێران کۆچی دوایی کرد
گوارەکانی زێندایا و گەنجینە ٣ هەزار ساڵەکەی کوردستان لە هۆڵیوود
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
Spee Media