بەڕێوەبەری ناحیەی سمێلان رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ناحیەی سمێلانی سەر بە قەزای چۆمان بەهۆی باران بارینەوە تاشەبەردێک داڕماوە و بەر گهنجێك کەوتووه كه سهرقاڵی شوانی بووه، ههر بەو هۆیەشهوە گیانی لەدەستداوە".
بەرێوەبەری ناحیەی سمیلان ئاماژەی بەوەشکرد" بەهۆی زۆری باران بارین، شاخێک ڕوخاوەو تاشەبەردێک هاتۆتە خوارەوە، بەر شوانکارێک کەوتووە بەناوی (کرێکار جەمال)، کەوتۆتە ژێر بەردەکەو گیانی لەدەستداوە".
وتیشی" بۆ توێکاری و لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە".
به پێی زانیارییهكان شوانکارەکە خەڵکی گوندی پیرۆمەری سەر به ناحیەی سمیلانە لە قەزای چۆمان و تەمەنی ٢٠ ساڵە.