له بازگه‌ی ئاسایشی عه‌ربه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕی زیاتر له ٢٠٠ كیلۆگرام گۆشتی نایاسایی ئاژه‌ڵ له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا گیرا و ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان كرا بۆ له‌ناوبردنی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری ڤێته‌رنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" بڕی ئه‌و گۆشته زیاتر له (٢٠٠) كیلۆگرامه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه له بازگه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و به مه‌به‌ستی له‌ناوبردن ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان كراوه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەروێش فەرەج ئاماژەی بەوەشکردووە" ئه‌و گۆشته له پشتی ئۆتۆمبێلدا گوازراوه‌ته‌وه و هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نه‌بووه و خوێناوێكی زۆری داوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریای لێده‌كرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی باڵا باسی له‌وه‌ش كرد" كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسای گوازراوه‌ته‌وه و هیچ پشكنینێكی بۆنه‌كراوه، ناشزانرێت گۆشتی كام جۆره ئاژه‌ڵه‌یه، بۆیه راسته‌وخۆ ئه‌و جۆره گۆشتانه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌یشی رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر".