وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لە چوارچێوەی هاوكارییه‌كانی بۆ وارسی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ههرخێزانێكیش پێنج ملیۆنی دیناری پێده‌درێت.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، ٦ ی کانوون دووەم دەرچووە به سه‌رپه‌رشتی بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه و ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی خه‌رجكردنی هاوكاریی خێزانی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌ربڕیوه‌و پاره‌كه ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردن، ئه‌و هاوكاریه بۆ شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش كه بۆ خێزانی هه‌ر شه‌هیدێك پێنج ملیۆن دیناره.
رێنوومایی پێویست لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەرچووە له‌باره‌ی چۆنێتی دابه‌شكردن و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كه به خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌رێت به جۆرێك كه له خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیداندا بێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆیان نیشاندا كه ئه‌م ئه‌ركه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن و به زووترین كات هاوكارییه‌كه بگه‌یه‌نن به خێزانی شه‌هیده نه‌مره‌كان.