بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی: چونە دەرەوە مەرگی خۆت یان خۆشەویستەکانتە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروتی سلێمانی، سەباح بەرزنجی هۆشداری دەدات و دەڵێت " چونە دەرەوە مەرگی خۆت یان خۆشەویستەکانتە".

 
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە نووسینێکدا، داوا لە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی دەاکت بێباک نەبن لە ڕاسپاردەکانمان'.

 
هەروەها ناوبراو دەڵێت "هاوڵاتیانی خۆشەویست باجی چوونە دەرەوە مەرگی خۆت، یان خۆشەویستەکانتە".


لە کۆتاییدا دەڵێت " داوا لە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی ئەکەم برواننە وڵاتانی دەوروبەر و ئەنجامی بێباکیەکەیان ببینن, چۆن دوچاری کارەسات بوون."

 
لە کاتێکدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئەو لێدوانە دەدات کە سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم زۆرتین تووشبوو، هەروەها چاکبوونەوەش هەر لەسلێمانی روویداوە.

 


PM:10:27:20/03/2020