" ژمارەی تووشبوان لە هەرێم و عێراق لەوە زیاترە کە راگەیەندراوە"

سەرکردەیەکی دیاری یەکگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون زۆر لەوە زیاترە کە راگەیەندراوە، لەبەرئەوەی ئەو پشکنینانەی کە کراون زۆر کەمن.

هادی عەلی سەرکردەی دیاری یەکگرتووی ئیسلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر لە پۆستێکدا نووسیوویەتی"بە دلنیایی لە عێراق و ھەرێمیش تووشبوان لەوەی ئێستا زیاترە. بەڵام لێرە فحوصات بۆ ژمارەیەکی زۆر  کەم ئەکەن".

ئەمڕۆ لە دوا بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا راگەیەندرا،  کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (121) تووشبوو،  لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (51) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 


PM:01:11:28/03/2020