پسپۆرێکی عێراقی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لە ناوەراستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی هاوینەی گەرما روو لەعێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
سادق عەتیە، پسپۆری بواری کەشناسی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە کە شەپۆلێکی بەرزە نیمچە کەمەرەیی روو لە عێراق دەکات و پلەی گەرمای شارەکانی باشوورو ناوەڕاستی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، هەروەها پلەی گەرمای شارەکانی هەرێمیش بەرزدەبنەوە.
ئەو پسپۆرە پێشبینی دەکات کە پلەی گەرمای شارەکانی عێراق ٣ تا ٤ پلە بەرزببنەوە.
سادق عەتییە پێشبینی دەکات لە هەفتەی داهاتووەوە کەشوهەوا ئاسایی بێتەوە لەهەندێک ناوچەی باکور باران بەرزبێتەوە.