کەمێک پێش ئێستا بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکاران و خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕ لە بەردەم بینایی قایمقامییەتی سلێمانی گردبوونەوە و داوای کردنەوەی دووکانەکانیان دەکان.
پەیامنێری "سپی" لە سلێمانی رایگەیاند" دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌شێك له هاوڵاتیان و كاسبكاران لە بەردەم بینای قایمقامییەتی شارى سلێمانى گردبوونەوەیەکیان ده‌ستپێكردووه و داوا ده‌كه‌ن بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ، هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و رێگه بدرێت دووكان و بازاڕه‌كان بكرێنه‌وه".
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دوو شه‌ممه، به بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، جارێكى دیكه هاتوچۆ قه‌ده‌غه كراوه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تى توندى هاوڵاتیانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.