نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٠ی حوزەیران لە سلێمانی تەقە لە مامۆستای ئاینی ناسراو مەلا کامەران عەلی دەکرێت و بریندار دەکرێت.
بەپێی زانیاریەکانی " سپی " لەو هێرشەدا کە کراوەتە سەر مەلا کامەران عەلی، قاچی بریندار بووە، بەلآم باری تەندروستی باشە.
هۆکاری تەقەکردنەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان مەلا کامەران و ماڵی کەسوکاری هاوسەرەکەی.
مەلا کامەران زیاتر لە خۆپیشاندانەکانی شوباتی ٢٠١١ ناسراو، دواتر لەسەر پشکی گۆڕان لە وەزارەتی ئەوقاف لە سلێمانی پۆستی بەڕێوەبەری حەج و عومەرەی لەسلێمانی وەرگرت.