چەند تونێلێك لەكوردستان دروست دەكرێن

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پڕۆژەیان هەیە كە چەندین تونێل لە هەرێمی كوردستان دروست بكەن".

 

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەیان هەیە كە چەندین تونێلێك لەهەرێمی كوردستان دروست بكەن و روونیكردەوە، تونێلێك لەدەربەندیخان، تونێلێك لەپێنجوێن لەبەردەستدایەو تونێلێكی دیكەش لەچیای مەتین جێبەجێ دەكرێت.

 

هەروەها لەبارەی ئەو تونێلانەی كە تا ئێستا كاریان تێدا دەكرێت وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئاماژەی بەوەشدا" خۆشبەختانە ئەمساڵ توانرا پڕۆژەی تونێلی پیرمام بە ڕووی هاووڵاتیایندا بكرێتەوە و پڕۆژەی تونێلی شەقڵاوە و هەریر كاركردن تیایدا بەردەوامە". 

 



PM:10:13:12/06/2020