هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ لە گەڕەکی حەی حەزرای کەرکوک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە پیاوێکی تەمەن ٤٣ ساڵ بەناوی (ع، ح، ب) کە پیشەی کاسبە و دانشتووی گەڕەکی حەی حەزرای کەرکوکە لەناو ماڵەکەی خۆی بە نەوت ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ڕێژەی سوتاوییەکەی ئەو هاوڵاتیییە لە سەدا ٩٩یە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
لە ئێستاشدا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە بەردەوامە.