ئەمشەو پێنج شەممە کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە پارێزگای کەرکوک بە گوولەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" ئەمشەو لە ناحیەی لەیلانی سنووری پارێزگای كەركووك کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ بەناوی (ع، ح، ب) بە دەمانچەی باوکی کە پیشەی پۆلیسە گوللەیەکی بەخۆیەوە ناوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".
وتیشی" كچه‌كه به‌برینداریی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا، لە ئێستاشدا پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە و تاوەکو ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو نادیارە".