ئێوارەی ئەمڕۆ لە هێرشێكی ئاسمانی‌دا، موسەننا خزر والی داعش لە پارێزگای ئەنبار و یەكێك لە هاوكارەكانی لە بیابانەكانی رەتبە كوژران.
شانەی راگەیاندنی سەربازی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای به‌دواداچوونی ورد له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی وه‌زاره‌تی به‌رگری و شانه‌ی ئامانجه‌كانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكیان كرد له بیابانه‌كانی قه‌زای ره‌تبه.
ئەوەشی خستەڕوو، له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی بۆردومانكراوه والی ئه‌نباری داعش هه‌بووه به‌ناوی (موسه‌ننا خزر كامل شهتران) كه ناسراو بووه به (ئه‌بو مهلوكه) له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی و هه‌ردووكیشیان له بۆردومانه‌كه‌دا كوژراون.