له‌سه‌ر ئاشکراکردنی په‌ساپۆرته‌که‌ی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا، ئه‌فسه‌رێک ده‌ستگیرکرا

وتبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق عەمید سەعد میعەن رایگه‌یاند " ئەو ئەفسەرەی كە دزەی به‌ وێنەیەك لە پاسپۆرتەكەی سەرۆكی فەڕەنسا فرانسۆ هۆلاند كرد، دەستبەسەر كرا'.

گوتەبێژه‌که‌ی وەزارەتی ناوخۆی عێراق به‌ كەناڵی عێراقیەی راگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنەیەكی لە پاسپۆرتەكە دەستكەوتووە و بۆی روونبووەتەوە كە پاسپۆرتەكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە دزەی كردووەتە ناو فه‌یسبووکه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ده‌درێته‌ دادگا.

رۆژی 12 ئه‌یلول لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وێنەیەك لە پاسپۆرتەكەی سەرۆكی فەڕەنسا بڵاوكرایەوە، ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی سه‌رئێشه‌یه‌کی زۆر بۆ حکومه‌ته‌ نوێکه‌ی عه‌بادی له‌ ده‌زگااکانی راگه‌یاندندا.



PM:11:24:13/09/2014