ئهمشهو دووشەممە بوومهلهرزهیهك بە گوڕی (٣.٥) پلەی ڕێختەر له سنوری نێوان عێراق و سوریا روویدا.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٨:١٨) خولەکی ئەمشەو بوومەلەرزەیەک له گوندی تهلههوا له باكوری خۆرئاوای شاری موسڵ لە نێوان سنوری عێراق و سوریا بە گوڕی (٣.٥) پلەی ڕێختەر روویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، زەمینلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستی پێکراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.