په‌رله‌مانتارانی عێراق ڕایدەگەیەنن، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و خشته‌ی بودجه‌ی ٢٠٢٤یش ده‌گاته په‌رله‌مان.
یه‌حیا عیساوی، له پارتی ته‌قه‌دوم، له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، ڕایگەیاند" سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی پێكهاته‌ی سووننه‌یه و له نێویشیاندا به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان بۆ پارتی ته‌قه‌دوومه".
ئاماژەی بەوەکرد، یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەی نوێ و پەکخستنی پەرلەمانی عێراق دەبێت.
له‌لایه‌كی دیكه عوده‌ی عه‌واد له بزوتنه‌وه‌ی سادقون ڕایگەیاندووە" ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا تێیداین، بەهۆی ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانە، كه بابەتێکی تایبەتە بە پێکهاتەی سووننەیه، بۆیە هیوادارین دوای پشووی جەژنی رەمەزان کۆدەنگی هەبێت، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانده‌كرێت خشته‌كانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤یش دوای جەژنی ڕەمەزان ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەمەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش ڕاستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە لەماوەی ڕابردوو لە نێوانیان ڕوویاندا.