سودانی و وەزیری نەوت لەسەر ئایندەی گەشی نەوت‌و غاز زانیاری بڵاودەکەنەوە


لەو کۆنگرەیەی کە لەبەغدا سازکراو تایبەت بوو بە بواری نەوت و غاز لە بەغدا بەڕێوەچوو، سودانی سەرۆک وەزیر و حەیان عەبدولغەنی باسی ئایندەی گەشی بواری نەوت و غازیان لە عێراقدا کردو، سودانی وتی" عێراق ژمارەیەكی گەورەیە لە هاوكێشەی وزەی جیهانیدا".

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لەو کۆنگرەیەدا وتی " بەرنامە حكومییەكەمان سیاسەتێكی نوێ بۆ بەرپاكردنی شۆڕشی نەوتی لەخۆ دەگرێت، لەسەر ئاستی وزە رەوشێكی نوێ بۆ عێراق دادەمەزرێنین".

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق ژمارەیەكی گەورەیە لە هاوكێشەی وزەی جیهانیدا و ژینگەیەكی لەبار و جێگیر لەبەردەم كاری كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان لە عێراق هەیە، بەدەیان كۆمپانیای جیهانیی بەناوبانگ دەیانەوێت كێبڕكێ بكەن بۆ وەبەرهێنان لە كەرتی نەوتی عێراق.

لەلایەکی ترەوە حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ـ وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد" یە‌ده‌گی نه‌وتی عێراق بۆ ١٦٠ ملیار به‌رمیل به‌رزبووه‌ته‌وەو ‌زاره‌تی نه‌وت ٢٧ گرێبه‌ستی بۆ كێڵگه‌ نه‌وتی و غازیه‌كان داوه‌ به‌ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر داهاتی دارایی ده‌وڵه‌ت هه‌بووه".

لەبارەی چۆنێتی گرێبەستەکانیانەوە لەگەڵ کۆمپانیاکان غەنی وتی " وه‌زاره‌تی نه‌وت بنه‌مای دابه‌شكردنی قازانجی له‌بری گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاری گرتۆته‌به‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌شداری كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌ شایسته‌كان له‌ كه‌رتی نه‌وت و غاز به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ستراتیژییه‌كی نیشتمانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی".



PM:01:24:11/05/2024