کەشناسی لەبارەی تەرزە و لێزمە بارانەوە هۆشداری دەدات

سادق عەتیە، پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراقی هۆشداریدا لەبارەی بارینی بارانی بەخوڕ و تەرزەوە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا.

ناوبراو باسی لەوەشکرد کە بایەکی شێدار لە دەریای عەرەبەوە بە کەنداودا دێت و لەگەڵ بایەکی سارددا کە لە باکورەوە هاتووە، یەکدەگرن و دەبێتە هۆی ناجێگیریی باری کەشوهەوا.

ئاماژەی بەوەشکردوە کە ئەو با و شەپۆلە بارانی بەخوڕ و تەرزە بارینیشی لەگەڵدادەبێت، بەتایبەتی لە بەغدا، کەرکوک، سەڵاحەدین، موسڵ، دیالە، سلێمانی، هەولێر و ئەنبار.


PM:05:04:24/03/2019