گەرمایەکی هاوینە روو لە هەرێم و عێراق دەکات

پسپۆرێکی عێراق بواری کەشوهەوا پێشبینی دەکات گەرمایەکی هاوینە روو لە عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە بکات و یەک هەفتە بخایەنێت.

 
سادق عەتیە پسپۆری بواری کەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند عێراق رووبەرووی شەپۆلێکی گەرما دەبێتەوەو لە پێنج شەممەوە دەستپێدەکات و یەک هەفتە دەخایەنێت.


عەتیە ئاشکرای دەکات کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما باشوری ئەوروپاو تورکیاو وڵاتانی کەناری دەریان ناوەراست و وڵاتی شام و عێراق و باکوری سعودیەو ئۆردن دەگرێتەوە.
دوای یەو هەفتەیە لەگەرمایە شەپۆلێکی نزمی سارد، کە دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرما روو لەناوچەکە دەکاتەوە.

 


PM:04:03:11/05/2020