"سوزان بەنێت" كە دەنگی لەسەر چەندین ملیۆن مۆبایلی ئایفۆندا هەیە، كاری تۆماری دەنگەكان لەماڵەكەی خۆیدا ئەنجام دەدات.
دەنگەكەی سوزان بەنێت لەپشت پرۆگرامی (Siri) لە مۆبایلی ئایفۆن دەبیسترێت، ئەگەرچی دەنگی ئەو لەسەر زۆربەی سرویسە دەنگییەكانی دیكەشدا هەیە.
دیمانەیەك لەگەڵ سوزان هەموو كەسێك سەرسام دەكات. ئەو كە لەهەمانكاتدا دەتوانێت زۆر ئاسایی قسە بكات، كتوپڕیش دەتوانێت دەنگی خۆی بگۆڕێتو وا هەست بكەیت دەنگەكەی (Siri) دەبیستیت.
ئەو لە كەنەدا لەدایك بووە بەڵام كاتی زۆر گەنج بوو رووی لە نیویۆرك كردو ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بە شێوەزاری ئەمەریكی قسە بكات.
بەنێت لە زانكۆی (Brown) گۆرانیو ئەكتەری تەواو كردو دواتر بەرەو ئەتلانتا رۆیشت كە لەوێ دەرفەتێك بۆ خۆنیشاندانی دەنگی بەنێت دروست بوو.
ساڵی 2005 كاتێك سوزان بەنێت دەنگی خۆی بۆ (Siri) تۆمار كرد، پێیوانەبوو كە چەندین ملیۆن كەس لەسەر مۆبایلی ئایفۆن دەنگی دەبیستن. (سیری، یەكەمجار بەشێوە ئەپڵیكەیشن دروستكراو دواتر لە ساڵی 2010 لەلایەن ئەپڵ كرڕدرا، سیری بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2011 لەسەر ئایفۆنی ئێس 4 دانرا.