ڤیدیۆ.. دینا بەشێوەیەکی زۆر جیاواز ساڵیادی لەدایکبوونی پیرۆز دەکات

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری کوردستان دینا بەشێوەیەکی جیاواز ساڵیادی لەدایکبوونی دەکاتەوە.

دینا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین ڤیدیۆی خۆی لەڕۆژی لەدایکبوونی بڵاوكردووەتەوە كە بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوتووە و زۆرێك لە هەوادارانی سەرسامییان بە جوانییەکەی دەربڕیوە.

دینا، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە.


PM:11:43:03/06/2021