وێنە و ڤیدیۆ.. خانمە هونەرمەندێکی ناسراوی کورد چووە ناو ژیانی ھاوسەرگیرییەوە

خانمە هونەرمەندی دیاری کورد شنیار نەجیب ژیانی هاوسەرگیری پێک هێنا.

شنیار نەجیب گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە ستۆری ئینستاگرام نوێترین وێنە و ڤیدیۆکانی خۆی بڵاوکردەوە، وەک دەردەکەوێت شنیار چۆتە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە. 

شنیار نەجیب لە ساڵی ١٩٩٧ لە شاری سلیمانی لە دایک بووە و پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی موزیک ی تەواو کردوە، 
لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ یەکەمین جار کلیپی منداڵانی بڵاوکردۆتەوە، یەکێک لە بەرهەمەکانی شنیار گۆرانی (دڵ لە سینەم دەرچوو)ە کە یەکەم دەرکەوتنی هونەریی شنیار بوو لە تەمەنی پێگەیشتنیدا.

ناوبراو 
خاوەنی چەند بەرهەمێکی تۆمارکراوە، ڤیدیۆ کلیپی (جوانێ، جوانێ) لەگەڵ (عیماد سوڵتانی) یەکێک لە بەرهەمەکانیەتی، هاوکات شنیار لە ماوەی ڕابردوودا یەکێک بوو لە بەشداربوانی بەرنامەی كورد ئایدل. 


PM:01:23:19/08/2021