ڤیدیۆ.. دیاری قەرەداغی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی دیاری کوردستان دیاری قەرەداغی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (یاخیبوون) بڵاوکردەوە. 

ئەمڕۆ دیاری قەردەداغی گۆرانیبێژی دیاری کورد لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (یاخیبوون) بڵاوکردەوە، ئەو گۆرانییە نوێ یە میلۆدییەکەی خۆی دایناوەو، کاری میوزیکی لە لایەن ئەڤشین شوکری بۆ ئەنجام دراوە. 

دیاری قەرەداغی ساڵی ١٩٦٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژێکی دیاری کوردە، جگە لە ڤیدیۆ کلیپ و کۆنسێرت و گۆرانی تۆمارکراو، لەماوەی ڕابردوودا هەشت ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە بەناوەکانی (سەراب، عەشق لێرە، سەدەیەک بێ ئارامی، بێدەنگی دەشکێنم، بۆنی خاک، نیشتمانێک لە گوڵ، سەردەمێکی تر ساڵی، ڕێی باران).


PM:07:09:02/10/2021