بەڤیدیۆ...جەنات چۆن خۆشەویستییەك دەكات

كچە گۆرانبێژی بەناوبانگی مەغریبی جەنات، كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، جەنات كلیپی گۆرانی (حب جامد) بڵاودەكاتەوە، كە ناونیشانی دواین ئەلبومی جەناتە، كە شەش مانگ بەرلەئێستا لەگەڵ كۆمپانیای ڕۆتانا بڵاویكردەوە و سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێنا.
كلیپی گۆرانییەكە لە لوبنان وێنەگیراوە و دەرهێنەر بەناوبانگی عەرەب وەلید نەسیف كاری دەهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
لە كلیپەكەدا جەنات بە جلی بۆكێنییەوە دەردەكەوێت ئەمەش بۆ یەكەمجارە ئەو گۆرانبێژە لە كارە هونەرییەكانیدا جلی بوك لەبەر بكات.
گۆرانی (حب جامد) لە هۆنراوە و ئاوازی عەزیز شافعییە و وسام عەبدولمنعم كاری دابەشكردنی بۆ ئەنجامداوە.
جەنات یەكێكە لە كچە گۆرانبێژە مەغریببە ناسراوەكان و زیاتر گۆرانییەكانی بەشێوەزاری مەغریبی بڵاودەكاتەوە.






PM:01:52:26/07/2014