شاکێرا دوا جیابوونەوە بە پەلەکەی لە پێکێ یاریزانی بەرشلۆنە، لە ڤیدیۆی سەمایەکدا لەگەڵ هونەرمەندی لاوی ئەمەریکی نێک جوناس دردەکەوێت.
شاکێرا لە دوا دەرکەوتنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی داوا لە هونەرمەندی ئەمەریکی لاو نێک جوناس دەکات سەمای لەگەڵدا بکات
شاکیرا ناوی ته‌واوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا له‌دایک بووه، خاوه‌نی هه‌شت خوشک و برایه و شاکیرا بچوکترینیانه، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.
شاکیرا سه‌ماکارو گۆرانیبێژ، خاوەنی حەوت خەڵاتی گرامی لاتینی و ١٢ خه‌ڵاتی بیلبۆردی لاتینیە، له ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا یه‌که‌م ئه‌لبومی خۆی تۆمار کردووە.
شەکێرا نزیکەی ١٥ ساڵە لەگەڵ پێکێ وەک دوو هاوڕێ پێکەوە دەژیان و دوو منداڵیان هەیە، بەڵام لە مانگی رابردوودا لە پێکێ جیابوەوە بەهۆی هەبوونی پەیوەندیەکی تر لە نێوان پێکێ و کچێکی تردا.