وێنە.. یەکەم دەرکەوتنی دینە دوای جیابوونەوەی

گۆرانیبێژی باشوری کوردستان، دینە دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە. 

دینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات چەند وێنەیەکی خۆی دوای جیابوونەوەی لە بەهرامی هاوسەری بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی باسی بینەرەکانی. 

دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. 

ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە، ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.


PM:10:46:07/07/2022