وێنە.. خانمە هونەرمەندێكی ناسراوی سوریا كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە خانمە هونەرمەندی ناسراوی سوریا (ئەنتوانیت نەجیب) لە تەمەنی (٩٢) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

سەندیكای هونەرمەندانی سوریا رایگەیاند" ئەمڕۆ ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ هونەرمەند (ئەنتوانیت نەجیب)، کە بەشداری لە دەیان دراما و شانۆگەری فیلم و زنجیرەدا كردووە، لە تەمەنی (٩٢) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد". 

ئەنتوانیت نەجیب ساڵی (١٩٣٠) لە شاری درعەی سوریا لە دایکبووە، ساڵی (١٩٦٢) لەگەڵ هونەرمەند (یوسف شوێری) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە خاوەنی دوو منداڵی کوڕن، لە (١٩٦٧) دەستی بەکاری هونەری کردووە.

ناوبراو بەشداری لە دەیان فیلم و شانۆگەری و دراما و سینەمایی ڕۆڵی بینیووە، وەک زنجیرە درامای (سەحنە، بریم، ڕوزنا) و بەچەندان کاری هونەری تر، هەروەها لەگەڵ هونەرمەندی بەناوبانگ (دورێت لەحام) کاری کردووە، لە ساڵی (٢٠٢٠) زنجیرە درامای (شەقامی شیکاگۆ) بەشداری کردووە، کە ئەو کات تەمەنی (٩٠) ساڵ بووە، چەندین خەڵاتی سوری و عەرەبی وەرگرتووە. 

PM:02:16:17/08/2022