ڤیدیۆ.. سەنا بەرزنجی گۆرانی بۆ شۆڕشی رۆژهەڵات دەچڕێت


گۆرانیبێژی لاوی ناسراوی کوردستان سەنا بەرزنجی لە نوێترین دەرکەوتنیدا گۆرانی بۆ شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی " ی گەلی کورد و گەلانی ئێران دەچڕێت.

سەنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خۆی گیتارەکەی گۆرانی " بۆ کوردستانە بریندارەکەم " دەلاوێنێتەوە.

سەنا لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئێران هاوسۆزە لەگەڵیاندا و گۆرانیان بۆ دەچڕێت. 

کچە گۆرانیبێژی لاو، سەنا بەرزنجی کە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری بۆ خۆی پەیداکردووە، سەرەتای کاری هونەری بە لاسیکردنەوەی هونەرمەندانی بەناوبانگ دەستیپێکردووە، دواتر بە یارمەتی نەوید زەردی هونەرمەندی لاو رێچکەی خۆی کردۆتەوەو چەند گۆرانییەکی تۆمار کردووە کە بۆتە مایەی سەرنجی بینەرانی، ئێستاش خۆی درێژەی بەم کاروانە داوە.

سەنا بەرزنجی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ئێستا لە دەرەوەی وڵات دەژی و ناوبەناو سەردانی کوردستان دەکاتەوە.

سەنا لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوەو دوای ئەو دەیان گۆرانی تری تۆمار کردووە.




PM:02:01:13/10/2022