هەردوو گۆرانیبێژی دیاری کورد كەمال محەمەد و ئازیتا لوقمان بەرهەمێكی دوێتیان بەناوی (خەونی ئازادی) بڵاوكردەوە.
(خەونی ئازادی) کارێکی هونەری هاوبەشی هەردوو گۆرانیبێژ (كەمال محەمەد و ئازیتا لوقمان)ە كە بەرهەمەکە تایبەتە بە دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن دیار هەڵەبجەی نوسراوە، شادمیهر نامۆ كاری ئاوازدانان و میكس و ماستەرینگی بۆ ئەنجامداوە.
هونهرمهند كهمال محهمهد له دایكبووى ساڵى (١٩٦٠)ی شارى سلێمانییه، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، خاوهنى چهندین ئهلبووم و گۆرانى و كلیپه.
هەروەها ئازیتا لوقمان تەمەنی (١٥) ساڵە، خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دانیشتوی شاری هەولێرە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.