وێنە.. وێنەیەکی دەگمەنی میران عەلی بڵاودەکرێتەوە

گۆرانیبێژی لاوی دیاری کورد میران عەلی، وێنەیەکی دەگمەنی سەردەمی منداڵی خۆی بڵاوکردەوە. 

میران لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاندووە" جیاوازیەکە ٢٢ ساڵە وێنەی یەکەم و دووەم یەک مرۆڤە، هەمان دڵی پاکی کاتی منداڵی ماوە، ئەوەی گۆڕاوە روخسارە ئای چەند بیری ئەو ساتانە دەکەم". 

میران عەلی لە دایکبوی ١٩٩٥ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ" و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 


PM:10:08:15/09/2023