ڤیدیۆ.. میران عەلی لەگەڵ خۆشەویسترین کەسی دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی لاوی دیاری کورد میران عەلی، ڤیدیۆیەکی خۆی لەگەڵ دایکی بڵاوکردەوە و کۆپلەیەک گۆرانی پێشکەش دەکات. 

میران لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ دایکی دەرکەوتووە و گۆرانییەکی پێشکەش دەکات کە بە بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە بۆتە تە مایەی خۆشحاڵی بەشێک لە هەوادارانی.

میران عەلی لە دایکبوی ١٩٩٥ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ" و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 


PM:12:28:28/11/2023