بەڤیدیۆ..كچە وروژێنەرە لوبنانیەكە بۆ خۆ پاراستن لەشێرپەنجەی مەمک، جەستەی نمایش دەکات

نمایشكاری بەناوبانگی لوبنانی میریام كلینك خۆی ڕەتدەكاتەوە و بینەران توشی شۆك دەكات.
میریام كلینك لەمیانەی بەشداری كردنی پرۆگرامێكی (حكی جالس)ی كەناڵی LBC و لەكاتی پێشكەشكردنی ڕاپۆرتێكدا، بینەرانی توشی شۆك كرد كاتێك خۆی ڕوتكردەوە.
مەبەست لە میوانداری كردنی كلینك لەو پرۆگرامەدا هۆشیاركردنەوەی ژنان بوو دژی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك و ئەنجامدانی چەندین پشكنین بەردەوام بۆ دەستنیشانكردنی ئەو نەخۆشییە بەر لە بڵاوبونەوەی بە لەشدا.
میریام كلینك یەكێكە لە وروژێنەرترین نمایشكارەكانی لوبنان چەندین جار و بە چەند مەبەستێكی جیاواز خۆی ڕوتكردۆتەوە و بەردەوام دەركەوتنەكانی هەرا دەنێنەوە.





PM:12:35:31/10/2014