چەند ڕۆژە هەمووان چاوەڕێی ئەم ڤیدیۆیەی میریام فارسن

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی میریام فارس بە كلیپێك دیمەنەكانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی بڵاودەكاتەوە.
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك ڕیكلامی بۆ بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی كرد، گۆرانبێژی ناسراوی لوبنانی میریام فارس چەند دیمەنێكی ئاهەنگی هاوسەرگیری و گەشتەكەی لە مانگی هەنگوینیدا دەكاتە كلیپ و بە گۆرانییەكی نوێی خلیجییەوە بڵاویدەكاتەوە.
كلیپەكە بۆ گۆرانییەكە ناوی (دقوا الطبول) لەماوەیەكی كەمدا بینەرێكی زۆری بۆ خۆی كۆكردۆتەوە، بێ ئەوەی لە هیچ دیمەنێكدا ڕوخساری هاوسەرەكەی میریام دەركەوێت.
میریام فارس نوسوێتی " خۆشی هاوسەرگیریەكەم تەواو نەبوو گەر ئێوەش بەشدار نەبونایە لەگەڵم، بۆیە ئەم چەند دیمەنەم پێشكەش كردوون".





PM:02:08:08/11/2014