عادل عەزیز چۆن باسی قومار كردنەكەی دەكات و وەسێتەكەشی ئاشكرا دەكات

لە میانی بەشداری لە بەرنامەی "شەقام"ی كەناڵی NRT2 كۆمەڵێك بابەتی تایبەت بە ژیانی خۆی باس كرد.

 ئەندام پەرلەمان و بێژەی دیار " عادل عەزیز " ناسراو بە عادلی موزیع  لە بەرنامەی شەقام كە شەوی رابوردوو پەخش كرا دەربارەی نەوتنی گۆرانی  و واز هێنان لە كاری هونەری ووتی  من ئێستا وازم هێناوە  چونكە ئێستا  دەنگ خۆش  زۆرهەیە من نەم توانی لەرێگەی گۆرانی هیچ بگۆڕم و بەردێك بخەمە سەر بەردێك بۆیە ئەو بڕیارەم داوە

 سەبارەت بە پەخش نەكردنی  كلیپەكانی و  سانسۆر لە رادیۆی گۆران لەسەر بەرهەمەكانی هونەرمەندان دەڵێت سەرەتا بۆ پەخش نەكردنی گۆرانیەكانم  دەبێت ئەوە لەو كەناڵانە  بپرسیت كە كارەكانی كردووە, ئەوەندەی من لە رادیۆی  گۆران بووم بەرهەمی هیچ هونەرمەندێكم سانسۆر نەكردوە سەر بەهەر لایەنیك بێت چونكە سیاسەت هونەر دوو بواری جودان.

سەبارەت بە وتنەوەی گۆرانی لە ئایندە دا ووتی  گۆرانی  وتن لە رۆح دایە هەمیشە بۆ خۆشت بێت هەر دەی ڵێیت  ئەگەر لە داهاتوودا بە هاوكاری چەند میوزیك ژەنێكی گەنجی پرۆڤیشناڵ لە دوای كۆتای هێنان بە ئیش و كاری پەرلەمانی  حەز دەكەم بەڵام بۆ ئیستا نەخێر 

 لەو بەرنامەیە دوای لێبوردنی لە منداڵەكانی كرد ئەگەر  وەك پێوسیت نەیتوانیبێت باش بێت و كەم و كوڕی هەبوبێت   و سوپاسی دایكی منداڵەكانی كرد  كە دایكێكی میهرەبانە بۆیان .

لە دوای 44 ساڵ تەمەن حەزی نەدەكرد چی نەبوایە  و چە نەكردایە، عادل دەڵێت بە  دیوێكیا حەزم دەكرد هەر نەبومایە  ئەو نزیعای لە ژیانم رووی دا حەزم نەكردایە روو بدات، ئەگەر كاسب بومایە نە دەناسرام چاویشم لەسەر نەدەبوو، ئەگەر نەناسرێت چی دەكەیت ئازادی بەڵام كە ناسراوبیت نابێت هیج بكەیت حەزم دەكرد ژیانێكی ئازادم هەبوایە

 دەربارەی قومار كردنی لە ماوەی رابردوو  رایگەیاند دوای ئەوەی وازم لە راگەیاندن هێنا لە ساڵی 2006  لەگەڵ كۆمەڵێك هاورێم  وتیان یاریەكی ئەلكترۆنی هەیە  و چوین یاریەمان كرد راستە زەرەرمان كرد بەڵام كۆڵمان دا، من ئەگەر قومارچی بوومایە  ئێستا من شتم نەدەبوو  ئێستا لەسەر جادە دەنوستم،ئەوانەشی دەڵین  شتم دۆراندووە  سەریان دای لە بەرد و درۆ دەكەن

لە درێژەی  بەرنامەكە عادل عەزیز ئەوەشی دركاند لە كاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن و بەرنامە راستەوخۆكان مەسئول هەبووە بە دەفتەرە دۆلاریان بە خەڵك داوە تا تەلەفۆن بكەن و قسەی ناشرین  بە من بڵین كردیشیان

لە كۆتای بەرنامەكە  وەسێتی كردوو ووتی تەمەنا دەكەم هەرچوار منداڵەكەم گەورەبن بچنە سەرقاچی خۆیان، پێیان دەڵێم  قەد لەسەر ئازادیەكانی خۆتان سڵ مەكەنەوە و داكۆكی لە مافی ئازادیەكانی خەڵك بكەن.



PM:01:41:18/11/2014