ڤیدیۆ....هێندەی نەمابوو دەستدرێژی بكاتە سەر كاتی بێری

هەوادارێكی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كاتی بێری هێندەی نەماوە لەسەر ستەیج دەستدرێژی سێكسی بكاتە سەر.

كاتی بێری لەكاتی ئەنجامدانی ئاهەنگێكدا لە فیستیڤاڵی (Rock In Rio) لە بەرازیل، یەكێك لە هەوادارەكانی بانگ دەكاتە سەر ستەیج، ئەویش لەبەردەمی جەماوەركەیدا زۆر بە گەرمی دەست دەكات بە ماچكردنی ڕوومەت و ملی بێری و سەر دەخاتە باوەشییەوە.

دواتر ئەو هونەرمەندە لەگەڵ هەواداراكە چەند وێنەیەكی سێڵفی دەگرێت كاتێكیش دەزانێت، كە ئەو كچە جوڵەكانی ئاسایی نییە، دوا دەكات ئاو بێنن بیكەن بەسەریدا، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە كچەكە سەرخۆشە.

دواتر كە كچەكە دەیەوێت لەسەر ستەیج دابەزێت، كاتی بێری دەكێشت بە بەشی دواوەیدا، كچەكەش بەهەمان شێوە دەگەڕێتەوە و هەمان كردەوە دووبارە دەكاتەوە.



PM:02:22:01/10/2015