وێنە...خانمە ئەكتەرێكی ناسراوی كورد نەشتەگەری بۆ دەكرێت

خانمە ئەكتەر دڵسۆز ماوەتی نەشتەرگەرییەكی بۆ ئەنجام دەدرێت و لەئێستاشدا تەندروستی بەرەو باشوبوون دەچێت.

لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنەیەكی دڵسۆ ماوەتی بڵاودەبێتەوە كەلە نەخۆشخانە و لەسەر جێ كەوتووە، ئەمەش دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەكی بۆ ئەنجامدراوە.

ئەو هونەرمەندە باسی لەوە كردووە كە تەندروستی بەرەو باشبوون دەچێت، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەك لەبارەی جۆرە نەشتەرگەرییەكەیەوە ئاشكرا بكرێت.

پێشتر دڵسۆز ماوەتی لەڕێی نەشتەرگەری بچوكردنەوەی گەدەوە، توانی نزیكەی 100 كلیۆ لە كێشی كەمبكاتەوە و ئاماژەی بەوەش كردووە كە بەنیازە لەڕێی وەرزش و بەرنامەی خۆراكییەوە كێشی كەمتریش كەمبكاتەوە.



PM:04:34:16/06/2016