وێنە.. تەرزە تاتۆیەکی لەسەر جەستەی کرد

تەرزە عەبدوڵا پەیامنێری پێشووی کەناڵی ڕووداو وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە وەک دەردەکەوێت تاتۆیەکی لەسەر دەستی دروستکردبێت.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تەرزە عەبدوڵا وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تاتۆیەکی لەسەر دەستی کردووە و تاتۆکەشی سێ ئەستێرەیە.

تەرزە سەبارەت بە مەرجەکانی هاوسەرگیری دەڵێت "ئەو كەسەی من هەڵدەبژێرێت و دەیەوێت هاوسەرگیریم لەگەڵدا بكات، دەبێت بزانێت من لەراگەیاندن كاردەكەم، كەواتە من كەسێك هەڵدەبژێرم كە كارەكەمی خۆش بووێت، ناتوانم بڵێم كامەیان هەلدەبژێرم، چونكە ئەمە دونیایە، لەوانەیە هەرچی بڵێم لەپاشەرۆژدا ئاوا دەرنەچێت."
سەبارەت بەوەی بۆچی نوسینەکانی عاشقانەن دەڵێت "
زۆر كەس ئەو پرسیارم لێدەكات و دەڵێن تۆ دەبێت كەسێكت لە دڵدا بێت، تا بتوانیت ئەم پۆستانە بنوسی، بەڵام لەراستیدا هیچ شتێكی وانییە و ئەو پۆستانە بۆ عاشقان دەنوسم."



PM:07:42:24/07/2016