تەرزە
عەبدوڵا، خانمە ڕاگەیاندن کار و پێشکەشکار باس لەوە دەکات جاری وا هەبووە چووە بۆ
لێدوان وەرگرتن بەڵام داوای پەیوەندی خۆشەویستیان لێ کردووە.
تەرزە
لەچاوپێکەوتنێکدا چەند نهێنییەکی ژیانی خۆی ئاشکرا دەکات و باس لەوە دەکات کە لە
ئێستادا لە کاری ڕاگەیاندن دوورکەوتووەتەوە بەڵام دەیەوێت ئەم جارەیان کاتێک کاری
کردەوە، وەک پێشکەشکار کاربکات و دەڵێت "من ئێستا كاری ڕاگه‌یاندن ناكه‌م، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی دیكه‌و له
ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا له كه‌ناڵێكی دیكه ده‌ست به‌كار ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره
مه‌به‌ستمه كه جیاوازتر ده‌ربكه‌وم و كاری پێشكه‌شكاری بكه‌م."
سەبارەت بەوەی کە ئایا خۆی قژی زەردە یان بۆیەی
دەکات دەڵێت ": قژم له بنه‌ڕه‌تدا
زه‌رد نییه، به‌ڵام خۆم زه‌ردی ده‌كه‌م چونكه به‌و شێوه‌یه حه‌زم لێیه‌تی و له‌گه‌ڵمدا
ده‌گونجێت".
تەرزە دەشڵێت " به‌دڵنیایه‌وه، ئه‌و كاره‌ش زۆر توڕه‌م ده‌كات، چونكه هه‌ندێك
جار هه‌بووه بۆ لێدوان وه‌رگرتن چومه‌ته لای كه‌سێك به‌ڵام ئه‌و بیر له شتی
دیكه ده‌كاته‌وه، هه‌ر بۆیه بێگومان توشی ئه‌وه بووم داوای ژماره‌یان
لێكردووم، به‌ڵام هه‌ر له‌ویادا فێری ئه‌وه‌م كردوون كه چۆن ده‌بێت سنوری خۆیان
بزانن".
سەبارەت بەوەی چی لە ڕاگەیاندن کارەکانی دیکە
جیای دەکاتەوە دەڵێت " په‌یامنێر
یاخود پێشكه‌شكار یان بێژه‌ر ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بێت، ده‌نا نا‌توانیت سه‌ركه‌وتوو
بیت و له بواره‌كه‌ی خۆتدا بچیته پێشه‌وه، هه‌ر بۆیه من به كاری پشه‌ی و له‌سه‌رخۆی
له كاركردندا تایبه‌تمه‌ندیم بوو".