ئیسلام
زاخۆیی هونەرمەندی بەنابانگی کورد بۆ یەکەمجار ڤیدیۆیی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی
بڵاودەکاتەوە کە تێیدا هەڵی دەدەن بۆ ئاسمان.
پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسلام وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی
لە کاتی مارەبڕیندا بڵاوکردبویەوە و خۆشحاڵی خۆشی دەڕبری بوو بەوەی بە
خۆشەویستەکەی گەیشتووە، دوێنی ڤیدیۆیی ئاهەنگی
هاوسەرگیرییەکەی بڵاوکرایەوە.
وەک لەو ڤیدیۆییەدا دەردەکەوێت عەبدولقەهار زاخۆیی براشی
گۆرانییەکی بۆ دەڵێت و بەشێک لە ئامادەبوانیش زاوا بۆ ئاسمان هەڵدەدەن.
بە
گوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیاش، ئیسلام زاخۆی و زینێی هاوسەری ماوەی سێ ساڵە
پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندایە.
ئیسلام
عەبدولڕەحمان ناسراو بە ئیسلام زاخۆیی، لە 1/10/1982 لە شاری زاخۆ لەدایك بووە.
برای هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆییە.