پێشکەشکارێکی بەناوبانگی ڕووداو گۆرانی دەڵێت

پێشەوا هەورامانی پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕووداو بۆ یەکەمجار گۆرانییەک بە دەنگی خۆی بڵاوکردەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بۆ یەکەمجار پێشەوا هەورامانی ، پێشکەشکاری ڕووداو گۆرانییەکی بڵاوکردەوە کە ئەویش گۆرانی "برادەر گیانە" کە پێشتر لە لایەن هونەرمەند کڵپەوە وتراوە.
پێشەوا نوسیویەتی " برادەرگیان، دەنگی خۆمە، پێشکەشی ئەکەم بە هەموو برادەرە باشەکانم ئەوانەی هاوڕێی خۆشی و ناخۆشین".



PM:07:21:23/12/2016